نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێکی ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هیوای خواست ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خێر و شادی بۆ هەموان، هاوکات هیوای گەڕانەوەیەکی سەلامەت و قبووڵبوونی فەریزەی حەجی بۆ حاجیانی کوردستان خواست و داوای کرد چەمکە قووڵەکانی ئەم جەژنە بۆ چاکسازیی کۆمەڵایەتی بەکاربهێنرێن.
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی سەرەکیی پەیامەکەیدا داوای قۆستنەوەی ئەم دەرفەتەی کرد بۆ لێکنزیکبوونەوە و ڕایگەیاند، "لەم بۆنە پیرۆزەدا، با چەمک و واتا قووڵەکانی جەژن لە لێبوردەیی، گەردن ئازادی، پێكهاتنهوه بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە نيازپاكى، تەبایی و خۆشهويستى لە ژیان و كاری ڕۆژانهماندا."