بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی گیانلەدەستدانی تۆمەتبارێک لەناو گرتووخانەدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ناوبراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتبار (ئاسۆ مەجید قادر) لەدایکبووی ساڵی 1977 کە پێشەی پێشمەرگە بووە لە یەکەی پاسەوانیی سەر بە هێزەکانی زێرەفانی، پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بەپێی ماددەی یەکەم لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی2009 بۆ دەرچووبوو، پاشان لە ڕێکەوتی 2ی نیسانی 2026 لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرابوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، تۆمەتباری ناوبراو لە ڕێکەوتی 5ی حوزەیرانی 2026، لە کاتژمێر 12:20ی نیوەڕۆ لەناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پۆلیسی هەولێر دووپاتی دەکاتەوە کە تیمی بەڵگەکانی تاوان، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری، بە پشتبەستن بە بەڵگەی سەلمێنراو پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ڕووداوەکە خۆکوژی بووە.