ڕاستەوخۆ

خۆپیشاندەرێکی دیکەی کورد لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو

reset font size increase font size

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بۆ یەکێکی دیکە لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی زستانی رابردووی ئەو وڵاتە دەرکرد.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ مەهدی ڕەوشەنی، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی مەلکشاهی و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی زستانی ڕابردوو دەرکردووە.

دەشڵێن ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەژێر ئەشکەنجەی قورسدا بووە بۆ ئەوەی چەندین تۆمەت و تاوان بگرێتە ئەستۆ. 

ئەم سزایە کاردانەوەی فراوانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە و هۆشداریی ئەوە دەدرێت کە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بەرەو خراپتربوون دەچێت.

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٥٠ زیندانیی سیاسیی لەسێدارە داوە و سەدان کەسی تریشی بە زیندانی درێژخایەن سزا داوە، ئەمەش نیگەرانیی قووڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بنەماڵەی زیندانیانی لێکەوتووەتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.