ڕاستەوخۆ

باخچەلی: ڕێکارە یاساییەکانی دژ بە ڕەحمی کۆچ هەڵەیە

reset font size increase font size

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) داکۆکی لە ڕەحمی کۆچ، بازرگانی ناسراوی تورکیا دەکات کە بەهۆی لێدوانەکانی لەبارەی ژنانی کوردەوە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی بووەتەوە؛ هاوکات گوتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتیش دەڵێت، قسەکانی ئەو بازرگانە شەرعییەت بە جیاکاری و بڵاوکردنەوەی ڕق دەدات.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند، ڕێکارە یاساییەکانی دژ بە ڕەحمی کۆچ "هەڵەیە" و ئەو گەورە بازرگانە تورکە "تەنها گاڵتەی کردووە و ئەمەش شتێکی ئاساییە."

باخچەلی ڕایگەیاندووە: "له‌ ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا ڕەحمی کۆچ بەرپرسیارەتی گەورەی لە تورکیادا لە ئەستۆ گرتووە و سوودی زۆری بە وڵاتەکە گەیاندووە."

باخچەلی بانگەشەی ئەوەش دەکات کە قسەکانی ڕەحمی کۆچ لەبارەی ژنانی کوردەوە تەنیا "گاڵتەیەک" بووە و ڕێکارە یاساییەکانی دژی ئەو بازرگانە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەن.

ئەو لێدوانەی باخچەلی لەکاتێکدایە، ناڕەزایەتی و لێکەوتەکانی لێدوانەکەی ڕەحمی کۆچ لە نێوان هێزە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی باکوری کوردستان و تورکیادا ڕوو لە هەڵکشانە.

لەلایەکی دیکەوە، خالیدە تورکئۆغڵو، گوتەبێژی مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، قسەکانی ڕەحمی کۆچ نیشانەی "عەقڵییەتی دەوڵەت-نەتەوەیە" و بەکارهێنانی دەستەواژەی لەو شێوەیە، دەبێتە هۆی شەرعییەتدان بە جیاکاری و بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە لەناو کۆمەڵگەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.