ئەمڕۆ 2ی ئابی 2026 شاندی ئیمڕاڵی دوای ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گەڕانەوە و ڕایانگەیاند، کۆبوونەوەکەیان سێ کاتژمێری خایاندووە.
شاندی ئیمڕاڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کرد، لە لە دورگەی ئیمڕاڵی بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گوفتوگۆی چڕیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام داوە.
شاندەکە جەختیان کردەوە، سبەی دەقی تەواوی دیدارەکە و ناوەڕۆکی گفتوگۆکانیان لەبارەی سەردانەکەوە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەنەوە.