بەهۆی خراپیی ئەو ڕێگایەی دەیانباتەسەر زەویە کشتوکاڵییەکانیان، جووتیارانی سنوری سۆران داوای چاککردنی دەکەن و دەڵێن، خەریکە ڕێگاکە ناچارمان بکات واز لە زەوییەکانمان بێنین.
جووتیارێکیان قسەی بۆ نووچە کردووە، ئەڵێ، هەرچی پەیا ئەکەین نیوەی بۆ فیتەرەکانی ناوشار ئەبێت، چونکە ئۆتۆمبێلەکانمان بەهۆی ڕێگاکەوە هەر ڕۆژە و پارچەیەکی ئەشکێ.