ڕاستەوخۆ

قوباد تاڵەبانی: پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکومەتی نوێی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەین

reset font size increase font size

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی نوێی عێراق لە دژایەتیکردنی گەندەڵیدا رادەگەیێنێت و لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراقیش لەسەر پێویستیی زیادکردنی هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا هاوڕان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک لە بەغدایە و لەوێ لەگەڵ نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکران.

بەگویرەی راگەیێندراوێکی قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی سیاسیی عێراق.

هاوکات پشتیوانیی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی نوێی عێراق لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا دووپاتکردەوە.

هەر لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی زیادکردنی ئاستی هەماهەنگی و دیالۆگی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە؛

بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان و کارکردنی هاوبەش لەپێناو گەشەپێدانی کەرتی ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.