کەمپەینی ڕاگرتنی کوشتنی شەرەف لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی"ژن، ژیان، ئازادی"، ئەم بزووتنەوەیەی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی و سەرەتای گوتارێکی نوێ لە ئێراندا وەسف کرد کە ئامانجی ئازادی، یەکسانی و ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە ستەم و جیاکارییەکە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بزووتنەوەکە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێ کرد و توانی کولتوورێکی نوێ پهره پێ بدات کە تێیدا ڕێز لە کەرامەتی مرۆڤ و هەمەچەشنی دەگیرێت.
هاوکات هۆشداریش دراوە کە لە بارودۆخی قەیران و هەژاریدا مەترسیی توندوتیژیی جێندەری و کوشتنی شەرەف زیاد دەکات و جەخت لەوە کراوەتەوە کە هیچ پرۆژەیەکی سیاسی بەبێ ڕزگاری و یەکسانیی ژنان ناتوانێت داهاتوویەکی دیموکراتیک بۆ ئێران بنیات بنێت.