دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە ویلایەتی میامی، ڕەخنەی توندی لە هاوپەیمانی ناتۆ گرت و گوتی، ناتۆ تەنانەت ئامادە نەبووە دان بە ئۆپەراسیۆنەکەی واشنتندا بنێت دژی ئێران. ئەمەشی وەک هەڵەیەکی گەورە ناوزەند کرد و هۆشداریی دا، ڕەنگە ئەمریکا چیتر پشتگیریی دارایی ئەو هاوپەیمانییە نەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە سێ هەزار و پێنج سەد ئامانجی سەربازیی لە ناوخۆی ئێراندا ماوە و سوپای وڵاتەکەی بە خێرایی مامەڵە لەگەڵ ئەو ئامانجانەدا دەکات.
گوتیشی، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو داهاتوویەکی گەش و ئارام هەنگاو دەنێت. وەک هۆشدارییەکیش ڕایگەیاند: "کوبا ئامانجی داهاتووی ئێمەیە، بەڵام وا نیشان بدەن کە من ئەمەم قسەیەم نەکردووە".