ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند: کە ئەمریکا ئومێدەوارە "لەم هەفتەیەدا" لەگەڵ بەرپرسانى ئێران کۆببێتەوە.
ستیڤ ویتکۆف بە سى بى ئێس نیوزى ڕاگەیاندووە: گفتوگۆکان بەردەوامن و پێمان وایە لەم هەفتەیەدا دیدارەکان لەگەڵ بەرپرسانى ئێران ئەنجام دەدرێن.
گوتیشى: ترەمپ دەیەوێت ڕێککەوتنی ئاشتی جێبەجێبکرێت و پلانێکی ١٥ خاڵییان پێشکەشی تاران کردووە کە چاوەڕێی وەڵامەکەی دەکەین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر بەرپرسانى ئێران ڕایانگەیاندبوو: ئەو پلانە ١٥ خاڵییە قبوڵکراو نییە و ڕەتیان کردووەتەوە.