ئاژانسی هه‌واڵی شه‌فه‌ق نیوز ڕایگەیاند، بەهۆی گرژیی و هێرشی گرووپه‌كان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد، نوێنه‌رایه‌تی دیبلۆماسیی سعودیه و قه‌ته‌ر به‌غدادیان به جێهێشت.
ئاژانسی هه‌واڵی شه‌فه‌ق نیوز له زاریی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای عێراقەوە بڵاویكرده‌وه و دەڵێت، هه‌ردوو نوێنه‌رایه‌تیی سعودیه و قه‌ته‌ر به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه و هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه و ده‌سته دیبلۆماسییه‌كان، شاری به‌غداد گەڕانەوە بۆ وڵاته‌كانیان.
سه‌رچاوه‌کە ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئه‌و كاته‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران كۆتایی دێت و سه‌قامگیریی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه به گشتیی و شاری به‌غداد به تایبه‌تیی، هه‌ردوو نوێنه‌رایه‌تیی سعودیه و قه‌ته‌ر ناگه‌ڕێنه‌وه.
ئەوە لە کاتێکدایە، حكومه‌تی عێراق "هێرشی سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیی و ده‌سته دیبلۆماسییه‌كان به تاوان و كاری نا یاسایی ناوبردووە و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و سوپای ڕاسپاردووه به توندی به‌رپه‌رچی هه‌ر كار و هه‌وڵێكی تێكده‌رانه‌ی له‌و جۆره بده‌نه‌وه".