ڕاستەوخۆ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: لەسەدا 80ـی سورییەکان دەگەڕێنینەوە

reset font size increase font size

حکومەتی ئەڵمانیا، بەڵێنی داوە پشتگیریی ئاوەدانکردنەوەی سوریا بکات، دەیەوێت لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا لانیکەم لەسەدا 80ـی ئەو سورییانەی لە ئەڵمانیا دەژین بگەڕێنێتەوە.

فرێدریش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا، لەسەر گەڕانەوەی پەنابەرە سورییەکان لە ئەڵمانیا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشدا مێرتس ڕایگەیاند، لەگەڵ شەرعدا ڕێککەوتوون کە زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هاوڵاتی سوریا کە لە ئەڵمانیا پەنابەرن، لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان.

مێرتس گوتیشی، "گەڕانەوەی هاوڵاتیانی سوری خواستی ئەحمەد شەعە، داوای لە سورییەکان کرد "بە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان پشتیوانی لە ئاوەدانکردنەوەی سوریا بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، هانتان دەدەم لە سوریای نوێدا، درووستکردنی وڵاتێک بۆ هەموو سورییەکان مسۆگەر بکەن، بەبێ گوێدانە ئایین و نەتەوە و ڕەگەزەکانیان، توندوتیژی دژی کەمینەکان و کەسانی خاوەن تێڕوانینی جیاواز دەبێت شتێکی ڕابردوو بێت.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.