زیلینسكی به هیوایه كۆتایی ئه‌مساڵ جه‌نگی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ ر‌وسیا كۆتایی بێت، تره‌مپیش ده‌ڵێت: جه‌نگه‌كه زۆر درێژه‌ی كێشاوە.
ماڵپه‌ڕه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی له زاری گه‌وره به‌رپرسێكی ئۆكرانیاوه بڵاویكرده‌وه: ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا هیوای خواستووه كۆتایی ئه‌مساڵ جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ر‌وسیا كۆتایی بێت، به‌ڵام تره‌مپ له وه‌ڵامدا پێی گوتووه: جه‌نگ زۆر درێژه‌ی كێشاوه و پێویسته له چه‌ند مانگی داهاتوو كۆتایی بێت و له‌وه زیاتر درێژه نه‌كێشێت.
رۆژانی 17 و 18 مانگی دوو له شاری جنێڤ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان شاندی دانوستانكاری ر‌وسیا و ئۆكرانیا و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو.
ستیڤ ویتكۆڤ نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ بۆ گفتوگۆكان رۆژی 22ی ئه‌م مانگه گوتی: له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوان ر‌وسیا و ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێ و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكانی ر‌وسیا و ئۆكرانیا و ئه‌مریكا كۆببنه‌وه بۆ قسه‌كردنی كۆتایی له باره‌ی جه‌نگه‌وه.