ڕاستەوخۆ

دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک کۆتاییان بە مانگرتن هێنا

reset font size increase font size

دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک ئەو خێوەتانەیان هەڵگرت، کە زیاتر لە دوو ساڵە لە کۆڵانێکی گەڕەکەکەیان هەڵیانکردووە دژی داگیرکردنی ژمارەیەک خانوویان لەلایەن سوپای عێراقەوە.


فەخرەدین ساڵح، یەکێک لە نوێنەرانی گەڕەکەکە رایگەیاندوە، دوای رووداوەکانی رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە و هەڵکوتانەسەر ماڵێکی دیکەی گەڕەکی نەورۆز و هاتنە سەر هێڵی پارێزگار بۆ چارەسەری کێشەکە، سوپا لە گەڕەکەکەیان کشاوەتەوە و ئێستا تەنیا دوو خانوو ماون، کە ئەوانەش لەژێر دەستی پۆلیسدان و بڕیارە چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو خانووانەش بدۆزرێتەوە.


دەشڵێ، بە هەوڵی پارێزگاری کەرکوک تاڕادەیەک چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکەیان دۆزراوەتەوە، ئێستا دۆسیەکەیان لەژێر دەستی ئیدارەی پارێزگادایە، بۆیە ئومێد دەکەن لە داهاتوودا کێشەکەیان بە تەواوی چارەسەر بکرێت.


ئاماژە بەوەش دەکات، لە هەر ئەگەرێکی سەپاندنی دۆخی سەربازیی و نائاسایی لە داهاتوودا دانیشتووانی گەڕەکەکە بێدەنگ نابن و گەڕەکی نەورۆز وەک "هێمای خۆڕاگری" دەمێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.