ڕاستەوخۆ

پێشنیاری دواخستنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراقی دەکرێت

reset font size increase font size

لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کرد دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراقی دوابخات.

لیژنەکە ڕایگەیاند، پرۆسەکە تەنیا چاپکردنی پارەی نوێ نییە، بەڵکو پێویستی بە هەمووارکردنەوەی چەندین یاسا و گۆڕانکاریی ریشەیی هەیە لە سیستمی یاسایی و دارایی وڵاتدا.

بەگوێرەی ئامادەکارییەکان، بڕیاری لیژنەی دارایی دوای میوانداریکردنی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕۆژی یەکشەممە 23ی ئابی 2026 هات. لە نووسراوێکدا، کە واژۆی عەدی عەواد حوسێن، سەرۆکی لیژنەی دارایی بە وەکالەتی لەسەرە، ڕوونکراوەتەوە، گۆڕینی شێوەی دراوەکە لە دەسەڵاتی بانکی ناوەندییە، بەڵام لابردنی سفرەکان پێویستی بە دەرکردنی یاسایەکی تایبەت هەیە لەلایەن پەرلەمانەوە.

دیلان غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لابردنی سفرەکان پێویستی بە هەموارکردنەوەی کۆمەڵێک یاسای پەیوەندیدار بە سزای دارایی، پێژاردن و پابەندییە یاساییەکان لە یاسای مەدەنی و بازرگانیدا هەیە.

لیژنەی دارایی پێشنیاری کردووە دەنگدانەکە دوابخرێت تاوەکو گفتوگۆی چڕوپڕ لەنێوان ئەنجوومەنی وەزیران، بانکی ناوەندی، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان ئەنجام دەدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، چاوەڕوان دەکرا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەکە بدات، بەڵام کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی بەبێ ئاماژەدان بەو پرسە کۆتایی پێهێنا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.