ڕاستەوخۆ

دەزگای دادی ئێران سزای بەندکرانی بەسەر هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆدا سەپاند؛ لە مانگێکدا 70 هاوڵاتی کورد دەستبەسەر کراون

reset font size increase font size

ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، و لە مانگی ڕابردوودا بە دەەیان هاوڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەیوان ڕەسوولی ئازەر، هاوڵاتیی کورد و کارمەندی پێشووی شارەوانیی شنۆ، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "ناردنی زانیاری بۆ میدیاکانی دەرەوەی ئێران" سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

لە لایەکی ترەوە، هەنگاو بڵاوی کردەوە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاوڵاتیی دیکەی کورد بە ناوەکانی بێهزاد ئیبراهیم‌پوور (تەمەن 19 ساڵ خەڵکی بۆکان) و محی‌الدین بانەزێری (خەڵکی بانه) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.

ئامارەکانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەرهوون ئەوە پیشان دەەن که تەنها لە ماوەی مانگی ڕابردوو و لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم 70 هاوڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.