ڕاستەوخۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران کۆبووەوە؛ پشتیوانی بۆ حکومەت دووپاتکرایەوە

reset font size increase font size

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەنگاو و ڕێکارەکانی حکومەت لەپێناو پاراستنی سەروەری و سەلامەتیی خاکی عێراق دووپاتکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی عێراق و ناوچەکە و ئاستی نێودەوڵەتی تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وردەکاریی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی حکومەتی خستەڕوو، بە تایبەتی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "دەستپێشخەریی نیشتمانی".

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و پەرلەمان کردەوە، بۆ خێراکردنی دەرچواندنی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان، ڕێکخستنی کاری دامودەزگاکانی دەوڵەت و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.