تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە هەولێر بە جیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبووەوە.
تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، لە شاری هەولێر بەشداریکرد لە دیداری مێری و لە پەراوێزی دیدارەکەدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژاڤا کۆبووەوە.
تونجەر باکرهان بە جیا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئێلهام ئەحمەد و نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیامێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و نوسویەتی، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆی بەرهەمدار لەسەر داهاتووی هەرێمەکە کرا.