ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به قه‌یرانی سوته‌مه‌نیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
د.غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بە نووچه تیڤی ڕایگه‌یاند، دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
دەشڵێ، دواتر ڕاپۆتی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن و ڕێوشوێنی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوته‌مه‌نیی له هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ، به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و بڕیاری لێ ده‌درێت.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقیش دەڵێت، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌واوكاریی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوویانه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیا سۆمۆ.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ به‌رزبووه‌ته‌وه و قه‌یرانی گرانبونی به‌نزین، هاوشێوه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ته‌واوی كاڵاكانی دیكه له بازاڕه‌كانی هه‌رێم، بووه‌ته بارگرانیی بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان.