پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هێرشهكانی ئێران بۆ سهر ههرێمی كوردستان هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، پێویسته عێراق ههڵوێستی ههبێت ئهگینا هەرێمی کوردستان بێدەنگی دەشکێنێت و وەڵامی دەبێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، هێرشهكانی ئێران زۆر ناڕەوان و پێشێلکاریی بنەمای دراوسێیەتییە، ئهمڕۆ بە ناهەق خوێنی ئەم پێشمەرگانە ڕژا کە تەنها ئەرکیان پاراستنی کوردستان و خەڵکی کوردستان بوو.
گوتیشی، دەبێت حکومەتی عێراق سنورێک بۆ گروپە لە یاسا دەرچووهكانیش دابنێت، داواکاریشه کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی فیدڕاڵی بێنە سەرخەت.
ئەوەشی دووپاتکردەوە، ئهگەر حکومەتی فیدڕاڵ لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی دهكرێنه سهر كوردستان ڕێگری نەکات و هەڵوێستی ڕوون نەبێت، ئەوا هەرێمی کوردستان دەگاتە ئەو قۆناغەی بێدەنگی دەشکێنێت و پێشمەرگە و دامەزراوەکانی کوردستان وەڵامیان دەبێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای ڕوونکردنەوە لە هۆکاری ئەم هێرشانە لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
گوتیشی، لەسەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 300 هێرش تەنها بۆ سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە.