بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كۆنگرێسی ئه‌مریكا له باره‌ی پرۆژه یاسای "پاراستنی كورد" له سوریا كۆبێته‌وه كه له ماوه‌ی رابردودا له‌لایه‌ن دوو سناتۆری ئه‌مریكییه‌وه ئاماده‌كراوه.
چاوەڕوان دەکرێت دوابەدوای ئەم کۆبوونەوەیە بڕیارێک لەبارەی ئەم پڕۆژە یاسایەوه بدرێت کە لەلایەن هه‌ردوو سیناتۆر لیندسی گراهام و ریچارد بلومێنتال لە ئەنجومەنی پیران ئامادەکراوە.
فۆزا یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێكس ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای "پاراستنی کورد" تاوتوێ بکەن، ئەم پڕۆژە یاسایە زۆر گرنگە و پێویستە هەموو کوردێک پشگیری لێ بکات بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلی کورد کۆتایی پێبێت.
پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد له سوریا له ماوه‌ی رابردودا له‌لایه‌ن ئه‌و دوو سیناتۆره‌وه ئاماده‌كرا و پێشكه‌شی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا، پرۆژه یاساكه سزای توند بەسەر حکومەتی سووریا و هاوکارانیدا دەسەپێنێت ئەگەر دەست لە هێرشکردنە سەر کورد هەڵنەگرن، هه‌روه‌ها پێویسته دان به رۆڵی هێزه كوردییه‌كان له تێكشاندنی داعشدا بنێت.