ڕاستەوخۆ

مانگی سوری ئێرانی: زیاتر لە 115 هەزار یەکەی مەدەنی خاپوور کراون

reset font size increase font size

کۆمەڵەی مانگی سوری ئێرانی ئاماری زیانە مەدەنییەکانی جەنگی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تاران زۆرترین ڕێژەی زیانەکانی بەرکەوتووە.

کۆمەڵەی مانگی سوری ئێرانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماری زیانە مەدەنییەکانی جەنگی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای هێرشەکانەوە تاوەکو ئێستا، 115 هەزار و 193 یەکەی مەدەنی زیانیان پێگەیشتووە یان بە تەواوی خاپوور بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی گشتی یەکە زیانلێکەوتووەکان، 91 هەزار و 498 یەکەیان نیشتەجێبوون و 22 هەزار و 580 یەکەیان بازرگانین. ئاشکرایکردووە، 44 هەزار و 391 یەکەی بەرکەوتوویان لە تارانە.

باسی لەوەشکردووە، لە هێرشەکاندا 316 ناوەندی تەندروستی و 763 قوتابخانە و 18 بنکەی فریاگوزاریی خێرا بۆردومان کراون.

 کۆمەڵەکە دەشڵێت، تیمەکانی مانگی سور توانیویانە هەزار 526 کەس لەژێر داروپەردووی بینا و خانووە ڕووخاوەکان دەربهێنن، کە 810 کەسیان بە زیندوویی ڕزگارکراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.