سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، گەرووی هورمز بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە و بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا ناکرێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوەی بڕیاری کردنەوە یاخود بەردەوامی ڕاگیرانی هاتوچۆ لە گەرووەکە دەدات ئێرانە نەک سەرۆکی ئەمریکا و هیچ بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپیش کاریگەریی لەسەر گەرووەکە نابێت.
ماوەی 32 ڕۆژە شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی قەیران و گرانیی سوتەمەنیی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان کە ڕێڕەوەکە بەکاردەهێنن.