ڕاستەوخۆ

پوتین پشتیوانی خۆی بۆ موجته‌با خامنه‌یی ده‌ربڕی

reset font size increase font size

بەگوێره‌ی بڵاوکراوەیەکی کۆشکی کرملین، سەرۆکی ڕوسیا، نامەیەکی بۆ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی باڵای ئێران ناردووە و پیرۆزبایی لێکردووە و هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ دوپاتده‌كاته‌وه‌.

ڤلادیمێر پوتین لە نامەکەیدا نوسیویەتی، "لە سەردەمێکداین ئێران ڕووبەڕووی دەستدرێژی چەکداریی دەبێتەوە، بێ گومان بونتان لەم پۆستە گرنگەدا پێویستی بە بوێری و خۆبەخشییەکی گەورە هەیە، دڵنیاین ئێوە بە شەرەفەوە میراتی باوکتان دەپارێزن و گەلی ئێران لە بەرانبەر تاقیکردنەوە سەختەکاندا یەکدەخەن."

هاوکات پوتین پشتیوانی بەردەوامی مۆسکۆی بۆ تاران و "هاودەنگی لەگەڵ دۆستانە ئێرانییەکان" دووپاتکردەوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕوسیا "هاوبەشێکی جێی متمانەی کۆماری ئیسلامی بووە و هەرواش دەمێنێتەوە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.