بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند، لە گەڕەکێکی شاری هەولێرد گێچەڵی سێکسی بەرامبەر ژنێک ئەنجامدابوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تیمەکانی تاوان بەدواداچوونی دەستپێکرد و توانییان ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەن.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.