ڕاستەوخۆ

ترەمپ: لەگەڵ دانیمارک ڕێککەوتووین و ئەمریکا کۆنتڕۆڵی هەمیشەیی ئەمنی بەدەست دەهێنێت لە گرینلاند

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی گەیشتووەتە ڕێککەوتنینێک لەگەڵ دانیمارک بە مەبەستی بەهێزکردنی ئامادەییی سەربازیی ئەمریکا لە گرینلاند و ڕێگریکردن لەوەی نەیارەکانی ئەمریکا بنکە یان بوونی سەربازییان لەو ناوچەیەدا هەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ)ەوە ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنەکە "کۆنتڕۆڵی هەمیشەیی بەسەر ئاسایش و سەرجەم پێداویستییەکانی تردا" لە گرینلاند بە ئەمریکا دەدات، و جەختیشی کردەوە کە واشنتۆن لەگەڵ دانیمارک و حکومەتی گرینلاند کاریان کردووە بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی کە ئەمریکا هەمیشە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ناوچەکە.

ئەم ڕێککەوتنە دوای چەند مانگێک لە دانوستاندنی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا، گرینلاند و دانیمارک دێت بە ئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ترەمپ لە ناوچە ستراتیژییەکەی گرینلاند، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی دەوروبەری 56 هەزار کەسە.

لە بەرامبەردا، مێتە فرێدریکسن، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک، ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت سێ حکومەتەکە هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنەکە واژۆ بکەن و پاشان بخرێتە بەردەم پەرلەمان بۆ ئەوەی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنەکە سەروەریی خاکی شاننشینی دانیمارک و مافی چارەی خۆنووسینی گەلی گرینلاند دەپارێزێت.

یەنس-فرێدریک نیلسەن، سەرۆکوەزیرانی گرینلاندیش، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنەکە لە بەرژەوەندیی هەسێ حکومەتەکەدایە و ڕێز لە بەرژەوەندییەکانی گرینلاند دەگرێت، هەرچەندە تا ئێستا وردەکاریی تەواوی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە بە ڕوونی نەخراونەتەڕوو.

ترەمپ لە لێدوانەکانیدا هۆشداری دا لەوەی کە ڕووسیا و چین هەوڵ دەدەن پێگە لە گرینلاند بۆ خۆیان دروست بکەن، و ڕایگەیاند: "هیچ کام لە نەیارەکانی ئەمریکا هەرگیز ناتوانن بێ ڕەزامەندیی واشنتۆن بنکە دروست بکەن، بوونی سەربازییان هەبێت، یان وەبەرهێنانی هەستیار لەوێ ئەنجام بدەن."

هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەمریکا دەستبەجێ دەست بە پرۆسەی پەرەپێدانی ئامادەیییەکی گەورەی سەربازی لە بەشە گونجاوەکانی گرینلانددا دەکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.