ڕاستەوخۆ

ترەمپ: هیچ شتێکی گرنگ لە واشنتن ڕووی نەدا بەبێ ئاگاداریی گراهام

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێش بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخاکسپاردنی  سیناتۆر لیندسی گراهامکە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوە بچێت، رایگەیاند، گراهام "حەزی بە جەنگ دەکرد" و لەسەر دۆسیەی سەربازی زۆر توندوتۆڵ بووە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە هۆکارێکی "باش" هەبووە و گراهام هاوکاری کردووە لە بەهێزکردن و بنیاتنانەوەی سوپا لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا، هەروەها ستایشی وەک سیاسەتمەدارێکی مەزن کرد کە توانای هەبووە خەڵک کۆبکاتەوە.

گوتیشی"هیچ شتێکی کاریگەر لەم پایتەختەدا ڕووی نەدا بەبێ ئەوەی لیندسی گراهام ئاگاداری بێت."

لەبارەی هەڵوێستەکانی گراهامەوە، ترەمپ باسی لەوە کرد کە گراهام لەسەر دۆسیەی ئێران لەم دواییانەدا نەرم بووە و پێی وا بووە ڕێککەوتن باشترە لە وێرانکردنی وڵاتەکە، بەڵام لەسەر جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا "توندڕەوتر" بووە.

بڕیارە ترەمپ لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی سیناتۆرەکەدا کە لە کاتدراڵی نیشتمانیی واشنتن بەڕێوە دەچێت، وتارێک پێشکەش بکات.

هاوکات بنیامین نەنتنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ڤلادیمەرزێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاش چاوەڕوان دەکرێت ئامادەی مەراسیمەکە بن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.