بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانى نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتییەک دەستگیرکرد.
دەشڵێن، تۆمەتبارەکان لەدایکبووی ساڵەکانی 2002 و 2004 ن و فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، لەپاش ئەنجامدانی تاوانەکەش لە دەربەندیخانەوە چوونەتە سەیدسادق و لەوێ خۆیان حەشادراوە، لەگەڵ دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و دوو مۆبایلدا.
لەبەشیکی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتوە، ئێستا هەردوو تۆمەتبار بەپێی مادەی 421 لە یاسای سزادانی عێراقیی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە.