به‌هۆی كورتهێنان و نه‌بونی پاره‌ی كاش، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له واده‌ی دیارییكراوی خۆی دواكه‌وتووه و به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێش ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ئێستا عێراق پیایدا تێده‌په‌ڕێت، له‌ڕۆژی 20ی مانگه‌وه له‌عێراق ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كراو تا كۆتایی مانگ یان دوو ڕۆژێك زیاتر دابه‌شكردنی مووچه كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێران و كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و قه‌یرانی كه‌میی پاره‌ی كاش، ماوه‌ی دوو مانگه له عێراق دابه‌شكردنی موچه له‌كاتی دیارییكراوی خۆی زیاتر دواده‌كه‌وێت و به سستیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر كاتێك بڕه پاره‌یه‌ك كۆده‌كرێته‌وه وه‌زاره‌تێك یان چه‌ند وه‌زاره‌تێكی پێ ده‌درێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌فته‌ی ڕابردوو ناڕه‌زایی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی له شاری به‌غداد لێكه‌وته‌وه و خۆپیشاندانیان كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه یان سێشه‌ممه له به‌غداد كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه بێت، دوای ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات و پاره‌ی كاش ده‌ستده‌كرێت به ناردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له‌سه‌دا 90ی بودجه عێراق پشتده‌به‌ستێت به داهاتی نه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێران و داخستنی گه‌رووی هورمز و كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بۆ دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینار، عێراق توشی كێشه‌و قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه و دوو مانگه به زه‌حمه‌ت مووچه‌ی بۆ دابه‌ش ده‌كرێت.