ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
به گوێره‌ی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، ناكۆكیی توندی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له‌سه‌ر میكانیزمی دیارییكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانه.
پێشتر، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه ڕێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاندیدی پۆسته‌كه به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی 12 سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه یەکلایی بکرێتەوە.
ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه بخرێته ده‌نگدانی 164 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه، هه‌ر كاندیدێك ده‌نگی 110 په‌رله‌مانتاری به‌ده‌ستهێنا، ده‌بێته كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران.
له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له ڕۆژی 11ـی نیسانی 2026، به گوێره‌ی ماده‌ی 76 ده‌ستور ماوه‌ی 15 ڕۆژ له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانییه بۆ دیارییكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌و واده‌یه‌ش 26ـی نیسان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی دێت.
شه‌وی ڕابردوو جارێكی دیكه لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شكستیانهێنا له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و نەیانتوانی پۆستەکە یەکلایی بکەنەوە.