ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، سهرقاڵی تاوتوێکردنی گواستنەوەی ئەو چەکانەیە کە بڕیاربوو بۆ ئۆکرانیا بنێردرێن، بهڵام ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دەکەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، پلانەکە ئەو موشەکە بەرگرییە ئاسمانییانە دەگرێتەوە، لە ڕێگەی پلانێکی ناتۆوە بۆ کیێڤ دابین کرابوون.
ئەم هەنگاوەی واشنتن لە کاتێکدایە، چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو چڕبوونەتەوە.
هاوکات گوتەبێژی پنتاگۆن بە واشنتن پۆستی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دڵنیایی دەدات، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، هەموو ئەو کەرەستە سەربازییانەیان لەبەردەست دەبێت کە بۆ شەڕ و سەرکەوتن پێویستن.