ڕاستەوخۆ

خامنەیی: دەتوانین کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بخەینە ژێردەریاوه‌

reset font size increase font size

رێبەری باڵای ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپی دایه‌وه‌ كه‌ باسی له‌ ناردنی كه‌شتییه‌كانیان بۆ نزیك ئێران كرد و ده‌ڵێت، ده‌توانن كه‌شتیه‌كانیان بخه‌نه‌ ژێر ئاوه‌وه‌.

عەلی خامنەیی لە دیدارێکدا کە قسەی بۆ بەشێک لە خەڵکی ته‌برێز ده‌کرد وتی، سەرۆکی ئەمریکا زۆرجار دەڵێت، ئێمە گەورەترین سوپای جیهانمان هەیە و شانازی بە به‌هێزی سوپاکەی دەکات، بەڵام هەندێکجار بەهێزترین سوپای جیهانیش، دەکرێ وا لێی ‌بدرێت نەتوانێت هەستێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، عەلی خامنەیی بە ئاماژەکردن بە قسەی دۆناڵد ترەمپ، کە گۆیا وتویەتی، 47 ساڵە نەمانتوانیووە کۆماری ئیسلامی لەناو ببەین، وتی: تۆش هەرگیز ناتوانیت ئەو کارە بکەیت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.