- پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن کە شەپۆلی گەرما تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە بە بەرزیی دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوەڕاستی هەفتەدا پلەکانی گەرما ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، سبەی دووشەممە (٣ی ئاب)، پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: ٤٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٩ پلەی سیلیزی
کەشوهەوای ناوچەکە بەگشتی ساماڵ و گەرم دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیشدا نیمچە هەور دەبێت. ئەم دۆخە گەرمە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، پاشان بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنکترەوە، پلەکانی گەرما بڕی ٢ تا ٣ پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.