بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاو کە زیاتر لە دوو هەفتەیە ئەفغانستان و پاکستانی گرتوهتهوه، زیاتر لە 188 کەس گیانیان لەدەستداوە.
محەممەد یوسف حەماد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان له ئهفغانستان ڕایگەیاندووە، له26ـی ئازارەوە تاوەکو ئێستا 123 کەس بەهۆی باران، لافاو، زەوی ڕۆچوونی زهویی و هەورەبروسکەوه گیانیان لە دەستداوە.
گوتیشی، تەنها لە نێوان یەکشەممە و سێشەممەدا 46 کەس لە سەرانسەری چەند پارێزگایەکدا گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان سوپاکەی هەلیکۆپتەر بۆ ڕزگارکردنی هەندێک کەس بەکاردەهێنێت.
لە لایەکی دیکەوە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی هاوکاری خۆراکی بەسەر چەند پارێزگایەکی ئەفغانستاندا دابەشکرد.
هاوكات ههر بههۆی لافاوهوه له پاكشتان 65 كهس گیانیان له دهستداوه.