ڕاستەوخۆ

کەنەکە: هیوادارین جەژنی پۆسکال ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی

reset font size increase font size

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی پۆسکاڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ جەژن و هەستانەوەی گەلانی میزۆپۆتامیایە هاوکات لەگەڵ هاتنی ئەم جەژنەدا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن.

دەشڵێت، ئەم جەژنە لەکاتێکدایە ڕۆژانی بەردەممان قۆناغێکی چارەنوسساز دەبێت بۆ سەرجەم گەلان و چین توێژەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی جەنگی ئێران-ئەمریکا وە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا کەوتوونەتە ناو جەنگەکە هەرچەندە کوردستان بەفەرمی بەشداریشی نەکردبێت بەڵام بووەتە مەیدانی سەرەکی جەنگەکە.

گوتیشی، هیوادارن جەژنی پۆسکاڵ ئیرادەو هێزێکی گەورەتر بە دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی یەکسان وپێکەوەژیانی ئاشتییانە.

جەژنی پۆسکاڵ تایبەتە بە ئاشوری و مەسیحییەکان و تێیدا یادی زیندووبونەوەی حەزرەتی عیسا دەکەنەوە و بەزۆری لەنێوان 22ـى ئازار بۆ 25ـى نیساندایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.