زستانی ئەمساڵ بەنداوی دهۆکی سەرڕێژ لە ئاو کرد و دیمەنەکانی دەوورووبەری بەنداوەکە پڕ بوون لە گەشتیار و سەیرانکەر. پڕبوون و سەررێژبوونی بەنداوەکە بووەتە جێی سەرنجی هاوڵاتییان، کە لە نزیکەوە سەردانی دەکەن بۆ بینینی دیمەنەکان.
ڕۆژی 3ـی نیسانی 2026، بەهۆی دابارینی زۆر لە پارێزگای دهۆک وگلدانەوەی ئاو لە بەنداوی پارێزگاکە، بۆ یەکەمجار لەپاش ساڵی 2019ـەوە بێڵ ماوسی بەنداوەکە ئاوی پێدا تێپەڕی و بەنداوەکە سەرڕێژ بوو.
فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکان لە دهۆک، دەڵێت، "بەنداوی دهۆک وەک داتا و وەک کۆگای ئاو سەرڕێژ بوو. لە مێژووی بەنداوەکەدا ئەمە نۆیەمین جارە سەرڕێژ دەبێت.
دەشڵێت، لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لە 15 تۆن خۆڵ و خاشاک کە لەسەر ئاوی بەنداوەکە گیرسابۆوە توانرا دەربهێندرێت، پاککردنەوە لە بەنداوەکە بەردەوام دەبێت.
