ڕاستەوخۆ

پژاک: سیاسەتی سەرکوتکردن و قڕکردنی گەلی کورد سەرکەوتوو نەبووە

reset font size increase font size

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سەبارەت بە فەتوای 47 ساڵ لەمەوبەری ئایەتوڵا خومەینی لە دژی گەلی کورد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو گوتی،  سیاسەتی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی کۆماری ئیسلامی  کە 47 ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد بێ ئەنجام بووە و نەیوانیووە سەرکەوتوو بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەلی کورد بەپێچەوانەی هەموو گوشارە ئەمنییەکان و  سیاسەتی پاکتاوکردن و لەسێدارەدان، لە ئیرادەی ئازادیخوازی خۆی پاشەکشەی نەکردووە.

پژاک دەشڵێت، گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانیویەتی کلتور و ناسنامەی خۆی بپارێزێت و سەلماندوویەتی ژیانێکی بەکەرامەت بە تۆپ و تانک سەرکوت ناکرێت.

لەکۆتاییشدا پژاک بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩٧٩ی کردەوە و ڕایگەیاند، ڕێکارە ئەمنییەکان سەرکەوتوو نەبوون و هاوکات جگە لە چارەسەری دیموکراتییانە بۆ پرسی کورد هیچ ڕێگەیەکی تر بوونی نییە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.