ڕاستەوخۆ

زیندانییەکی سیاسی کرماشان سزای سیدارەی بەسەردا سەپێنرا

reset font size increase font size

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە درێژەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڵاتییەک سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و هاوڵاتییەکی تریش سزای زیندانیکردنی بەسەردا درا، هاوکات ژمارەیەک زیندانیش لە بۆکان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

بۆرزوو ڕەزایی، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان، کە لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی یەکی ئەمساڵ لە تاران دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی نەیار" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

لە لایەکی تریشەوە، موحسین گەردیشی، هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شارەکەوە بە تۆمەتی "ئەندامیەتی لە پژاک" بە چوار مانگ و 15 ڕۆژ زیندان مەحکوم کرا.

لە 5ی ئۆکتۆبری 2026ـەوە، لانیکەم 12 زیندانیی سیاسی و ئایینیی کورد لە زیندانی بۆکان لە دژی پێشێلکردنی مافە یاساییەکانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.