ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی زیندانی اوین لە تاران مافی پەیوەندیی تەلەفۆنییان لە ٩ ژنی سیاسیی زندانیکراو بڕیوە، لە کاتێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ژنە وەرزشوانێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤ (HRANA)، بەرپرسانی زندانی اوین ڕێگرییان لە ٩ ژنی زندانیکراوی سیاسی بە ناوەکانی تارا داوودی، خەزەل مەرزبان، گولڕوخ ئێڕایی، مینۆ ڕۆژەدار، نەنسیم غولامی، کیمیا داوودی، سەکینە پەروانە، فاتیمە پەنا ڕەزایی و بەتا عەلی حیمەتی کردووە کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ بنەماڵەکانیان پەیوەندیی تەلەفۆنی نەبن.
ڕاپۆرتەکە یادخستنەوەی ئەوەشی کردووە کە ئەم زندانییە سیاسییانە پێشتریش بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە پێشێلکارییەکانی ناو زندان، بۆ ماوەی ٩ هەفتە لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
لە لایەکی ترەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژان ئێبراهیمی تەمەن ٢٠ ساڵ و وەرزشوانی بواری هنەرە جەنگییەکان (MMA)ـیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە، بێ ئەوەی هیچ فەرمانێکی دادوەری بۆ دەستبەسەرکردنەکەی هەبێت.