ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوە مەدەنییەکان داوای بەئەندامبوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکەن

reset font size increase font size

تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردییەکان داوا دەکات عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد بکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردییەکان و چەند ڕێکخراوێکی دیکە، لە ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفالدا داوایان لە حکومەتی عێراق کرد ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.

ئاراس خەلیل، چالاکوان، لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، ڕژێمی بەعس 38 ساڵ لەمەوبەر یەکێک لە گەورەترین تاوانەکانی سەدەی بیستەمی دژ بە کورد ئەنجامدا، کە کۆمەڵکوژییەکانی فەیلی، بارزانی، هەڵەبجە و ئەنفالی لەخۆ گرتبوو.

ڕێکخراوەکان چەند داواکارییەکان ڕوو بە حکومەتی عێراق خستووەتەڕوو کە بریتین لە، دادگاییکردنی بەرپرسانی کۆمەڵکوژیی ئەنفال، خێراکردنی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی تەرمی شەهیدان، داوای لێبوردنی فەرمیی حکومەتی عێراق لە قوربانیان و هەروەها لابردنی ناوی تۆمەتبارانی جینۆسایدەکە لە لیستی ئەو مووچەیەی بۆ کەسوکاری شەهیدان تەرخان کراوە.

گرنگترین داواکاریی ڕێکخراوەکان ئەوە بوو، عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆما واژۆ بکات.

چالاکوانان جەختیان کردەوە، ئەگەر عێراق لە ماوەی ڕابردوودا ببوایەتە ئەندامی ئەم دادگایە، تاوانەکانی کۆمەڵکوژیی لە شەنگال دووبارە نەدەبووەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.