ماوەی 71 ساڵ لەمەوبەر و لە 6 بۆ 7ی ئەیلوولی ساڵی 1955، هەڵمەتێکی توندوتیژی و تاڵانکردنی سەرو ماڵی کەمینە نامسوڵمانەکانی ئیستەنبوڵ ئەنجامدرا و ئەو ڕۆژە وەکو ڕۆژێکی ڕەش لە تورکیا دەناسرێت.
لە ٦ی ئەیلوولی 1955دا، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک کە ئاماژەی بەوە دەکرد، بۆمب هاوێژراوەتە سەر ماڵی ئاتاتورک، خەڵکی تورکیا دژی کەمینە نامسوڵمانەکانە هەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکرد.
لەو ڕووداوانەی کە ئێوارەی ٦ی ئەیلوول دەستیان پێکرد و تا درەنگانی شەو بەردەوام بوون، لە ڕووداوەکاندا ماڵ و دوکان و کەنيسە و قوتابخانە و گۆڕستانی هەزاران هاووڵاتیی ئەرمەنی و یۆنانی و جوو کرانە ئامانج و تاڵان و وێران کران.
بە گوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، لەو ڕووداوانەدا لانی کەم 10 بۆ 15 کەس گیانیان لەدەستدا، بە دەیان کەس بریندار بوون و زیاتر لە پێنج هەزار شوێن زیانیان بەرکەوت.
لەگەڵ دەرچوونی ڕووداوەکان لەژێر کپنترۆڵدا، لە ٧ی ئەیلوولدا لە ئەستەنبوڵ باری نائاسایی ڕاگەیەندرا.
ئەم ڕووداوانە بوونە هۆی ئەوەی کە ژمارەی دانیشتووانی نامسوڵمان لە تورکیا کەم ببێتەوە و بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ وڵاتەکە جێبهێڵن.