ڕاستەوخۆ

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: هێرشی سەر بەندەر ئەنزەلی بۆ ڕێگریی لە چەکی ڕوسیا بووە بۆ ئێران

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمریکی ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بەندەر ئەنزەلی بۆ ڕێگریی لە گەیشتنی چەکی ڕوسیا بووە بۆ ئێران.

ڕۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکرد، ئامانجی هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بەندەر ئەنزەلی لە کەناراوەکانی دەریای خەزەر، لێدانی هێڵی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و درۆنی ڕوسیا بووە بۆ ئێران.

هێرشەکە، بە یەکەم هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەندەرەکانی باکوری ئێران دادەنرێت، دەریای خەزەر گرنگییەکی زۆری بۆ گواستنەوەی درۆنەکانی شاهید هەیە، کە لە ئێستادا لە ناوخۆی ڕوسیاش بەرهەم دەهێندرێن.

هاوکات، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکەی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ سەر بەندەرەکە، دەیان ئامانجی وەک کەشتییە جەنگییەکان، ناوەندێکی فەرماندەیی و کارگەیەکی چاککردنەوەی کەشتییەکانی پێکاوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.