میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تا ئێستا، 470 موشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه و چه‌ندین ئامانجیان پێكاوه.
میدیاكانی ئێران ده‌شڵێن، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه35 موشه‌كی هێشوویی ئێران، سیستمی به‌رگریی ئیسرائیلیان تێپه‌ڕاندووه و ئامانجه‌كانیان پێكاوه.
سوپای پاسدارانیش ده‌ڵێت، به گشتیی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئیسرائیل، له به‌رانبه‌ر موشه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانیان شكسیتهێناوه، به تایبه‌ت موشه‌كه هێشووییه‌كانی ئێران كه سیستمی پێشكه‌وتووی ڕاداریی و چاودێریی ئیسرائیلیان تێپه‌ڕاندووه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له ڕۆژی 28ـی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه، به‌هۆی هێرشه موشه‌كیی و درۆنییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی ئیسرائیل، 15 هاوڵاتی ئیسرائیلی كوژراون و ده‌یان كه‌سیس برینداربوون، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی جه‌نگه‌كه‌ش هێرشی موشه‌كیی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامه.