وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا جه‌نگ كۆتاییدێت و به‌بێ هێرشی ئاسمانیی ده‌توانن ئامانجه‌كانیان له ئێران به‌دیبهێنن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27-3-2026 ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، له زاری سێ سه‌رچاوه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، مارکۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی "گروپی7"ـی گوتووه، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، جه‌نگی دژی ئێران كۆتاییدێت.
سەرچاوەکان به ڕۆیته‌رزیان گوتووه، ڕۆبیۆ داوای له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی "گروپی7" كردووه، خۆیان بۆ قۆناغی دوای جه‌نگ ئاماده بكه‌ن.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕۆیته‌رز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئێران په‌یامێكی له باره‌ی كۆتاییپێهێنانی جه‌نگه‌كه بۆ ئه‌مریكا ناردووه، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ڵامی كۆتایی ئێران نییه.
ماركۆ ڕۆبیۆ گوتوشیه‌تی، ده‌توانن به‌بێ به‌كارهێنانی هێرشی زه‌مینیی، ئامانجه‌كانیان له ئێران بپێكن.
ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت، له به‌رانبه‌ردا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی "گروپی7" داوایان كردووه، دەستبەجێ هێرشەکان بۆ سەر ژێرخان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ڕابگیرێن و گوتویانه "هیچ پاساوێك نییه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی".