ڕاستەوخۆ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بەشی زیاتر لە ساڵێک مادەی خۆراکیمان هەیە

reset font size increase font size

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، بەشی زیاتر لە ساڵێک خۆراکی پێویست لە کۆگاکاندا هەیە و گرفتی کەمی هیچ مادەیەکی خۆراکیان نییە.  

محەمەد حەنوون، گوتەبێژى وەزارەتى بازرگانیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، بەشی زیاتر لە ساڵێک مادەی خۆراکیان هەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستەبەرکردنى کۆگاى ستراتیجىییە بۆ کاتى قەیرانەکان، کە بووەتە هۆی نەبوونی گرفت لە هیچ مادەیەکی خۆراکیدا.

گوتووشیەتی، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی مادە خۆراکییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو بەتایبەت بۆ کەسانی کەم داهات، پلانی دامەزراندنی 150 هایپەر مارکێت هەیە ئەمەش بە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتە خۆجێیەکان دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.