ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لە زاری چەند سەرچاوەیەکه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه، محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە، داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە، له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت.
بەگوێرەی نیویۆرک تایمز، لە کاتی دەستپێکردنی هێرشە سەربازییەکان دژی ئێران، ترەمپ بەردەوام لەگەڵ محەمەد بن سەلمان لە پەیوەندیدا بووە.
نیویۆرک تایمز، ئاشكراشی كردووه، بن سەلمان جەختی لەسەر ئامۆژگارییه‌كی مەلیک عەبدوڵای پادشای پێشووی وڵاتەکەی کردووە، کە بە بەرپرسانی واشنتنی گوتبوو، سەری مارەکە بپەڕێنن.
هاوکات، محەمەد بن سەلمان و محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هۆشدارییان دا، هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جەختیان کردەوە، بە هەموو هێزێکەوە بەرگریی لە خۆیان دەکەن.
له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه ئێران له كه‌نداو بۆردومانی كردن، سعودیه بوو، هه‌ر ئه‌وكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان به‌رده‌وامبن، ئه‌وا مافی خۆیانه به‌رگریی بكه‌ن و وه‌ڵامی ئیران بده‌نه‌وه.