له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران له 28ـی شوباتی 2026 بۆ یه‌كه‌م جار له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هیچ درۆن و موشه‌كێك ئاراسته‌ی وڵاتانی كه‌نداو نه‌كرا.
ئه‌مڕۆ 9ی نیسانی 2026 وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، هیچ هێرش و بۆردومانێك له‌و وڵاته تۆمار نه‌كراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، له‌دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار "24 كاتژمێری بێده‌نگ و بێ هێرشی ئاسمانی"ـیان به‌ڕێكردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیمارات، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئێرانه‌وه تاوه‌كو ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به‌رگریی ئاسمانیی ئیمارات، 537 موشه‌كی بالیستیك و 26 موشه‌كی كروز 2 هه‌زار 256 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان به‌كارهێناوه.
هاوكات، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، هیچكام له وڵاتانی كه‌نداو، بوونی هیچ هێرشێكی درۆنیی یان موشه‌كییان بۆ سه‌ر وڵاته‌كانیان ڕانه‌گه‌یاندووه.
لە سەرەتای دەسپێکی گرژییەکانەوە، ئاسمانی ناوچەکە بەردەوام دووچاری هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ده‌بوه‌وه.