دۆخی تەندروستی و مافە بنەڕەتییەکانی وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد لە مەترسیدایە و بەرپرسانی زیندان ڕێگری لە دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانی دەکەن.
بە گوتەی کەیوان عەزیزی، پارێزەری وریشە مورادی، سەرەڕای تێپەڕبوونی 3 ساڵ لە دەستبەسەرکرانی، زیاتر لە 9 مانگە لە دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە.
ناوبراو کە پێشتر لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە توندڕەوەکاندا بریندار بووە، ئێستا بە دەست نەخۆشییەکانی مل و کێشەی کۆئەندامی هەرسەوە ئازار دەکێشێت؛ سەرەڕای ڕەزامەندیی پزیشکی زیندان بۆ گواستنەوەی بۆ دەرەوەی زیندان بە مەبەستی چارەسەری، بەڵام ڕێگریی لێ دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە، ئەمیر سجادی، پارێزەری دیکەی ناوبراو، ڕایگەیاند کە تەنانەت ڕێگری لە وەرگرتنی ئەو پێداویستییە پزیشکییانەش کروە کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بۆی دابین کرابوون.
هەروەها سەرەڕای کۆتاییهاتنی ماوەی سزای ناوخۆی زیندان، قەدەغەکردنی پەیوەندیی تەلەفۆنی و سەردان بەبێ هیچ بڕیارێکی نوێ بەردەوامە.