ڕاستەوخۆ

پنتاگۆن ناردنی چوار هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندا هەڵوەشاندەوە

reset font size increase font size

میدیای فەرمیی ئەمریکا ڕایگەیاند, وەزارەتی جەنگی ئەمریکا پڕۆسەی ناردنی زیاتر لە 4 هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندا ڕاگرتووە، بەڵام بەرپرسانی وارشۆ ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بڵاویکردەوە، پنتاگۆن ناردنی لانی کەم لیوایەکی زرێپۆشی لە زیاتر لە 4 هەزار سەرباز بۆ پۆڵەندا هەڵوەشاندووەتەوە، لە کاتێکدا بەشێک لە کەرەستە سەربازییەکان و کارمەندانی ئەو هێزە پێشتر بە ڕێگەوە بوون بۆ ئەوروپا.

وەزیری بەرگریی پۆڵەندا ڤلادیسلاڤ کۆسینیاک کامیش، لەبارەی ڕاستی و دروستیی ئەم ڕاپۆرتانەوە گوتی: "ئەم بابەتە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پۆڵەنداوە نییە، بەڵکو بەو گۆڕانکارییانەوە بەستراوەتەوە، کە پێشتر لە شێوازی دابەشکردنی هەندێک لە سەربازانی ئەمریکا لە ئەوروپادا ڕاگەیەندرابوون".

ڤلادیسلاڤ کۆسینیاک راشیگه‌یاند: "بڕیارەکانی پنتاگۆن زیاتر پشت بەستوون بە پلانەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵسەنگاندنەوەی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە ئەوروپا، کە پێشتریش فەرمانی پاشەکشێی بە 5 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەڵمانیا دابوو".

سێزاری تۆمچیک جێگری وەزیری بەرگریی پۆڵەندا، جه‌ختی لەوه‌ كرده‌وه‌، ئەم کەمکردنەوەیە تەنها بۆ وڵاتی ئەڵمانیا دروستە و گوتیشی: "پۆڵەندا بە پێچەوانەی ئەڵمانیاوە، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی قۆناغ بە قۆناغی هێز و پێگەی سەربازیی ئەمریکا لەسەر خاکەکەی".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.