وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌خت له ئیراده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن و سودوه‌رگرتن له رێگه‌ی دیبلۆماسی كردوه‌ته‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ئه‌تۆمییه‌كانی.
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویکرده‌وه، ڕۆژی شەممە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئه‌نجامداوه و هه‌ردولا، پێشهاتەکانی پڕۆسەی دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکایان تاوتوێکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئیرنا له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌ی عه‌باس عێراقچی و ڕافائیل گرۆسیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جەختی لە ئیراده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداریکردن و سودوەرگرتن له رێگه‌ی دیبلۆماسی کردوەتەوە بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و به رژهوهندییەکانی تاران له بواری وزه‌ی ناوەکی ئاشتیانه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی پەیماننامه‌ی نه‌هێشتنی چه‌کی ناوەکی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.